بە وتەی په‌ڕله‌مانتارێكی عێراقی بڕیارە عێراق بانگهێشتی ئه‌حمه‌د شه‌رع بکات بۆ لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی کە له به‌غداد دەبەسترێت.
عامر فائیز، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تا ئێستا بانگهێشتی ئه‌حمه‌د شه‌رعیان نه‌كردووه بۆ لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه بڕیاره له به‌غداد ببه‌سترێت، به‌ڵام بانگهێشتی ده‌كه‌ن چونكه ئێستا شه‌رع پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه و عێراقیش پابه‌نده به ڕای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع وه‌ك سه‌رۆكی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا".
ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره ده‌ڵێت" پێشتر حكومه‌تی عێراق سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نارده لای شه‌رع ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه عێراق به فه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و ئه‌ویش له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ئاماده ده‌بێت".
جێی باسه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی لابراوی سوریا و ڕژێمه‌كه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام له دوای ڕووخانییه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆی دبلۆماسی و فه‌رمیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا نه‌بووه، پێشبینی ده‌كرێت لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غداد سه‌ره‌تای كرانه‌وه‌ی گرێی په‌یوه‌ندیی عێراقی - سووری بێت.