دەوامی فەرمی لە ١٢ پارێزگای عێراق ڕادەگیرێت

بەبۆنەی ناوەڕاستی مانگی شەعبانەوە ١٢ پارێزگاری عێراق بڕیاریاندا دەوامی فەرمی بۆ سبەی پێنجشەممە ڕابگرن.

میدیاکانی عێراق ئەمشەو چوارشەممە بڵاویانکردەوە" هەریەک لە پارێزگاکانی دیوانیە، سەلاحەدین، دیالە، موتەننا، واست، کەرکوک، بەسرە، بابل، میسان، زیقار، نەجەف و کەربەلا، سبەی بەبۆنەی ناوەراستی مانگی شەعبان دەوامی فەرمی ڕادەگرن". 

تا ئێستا پارێزگاری بەغداد بڕیاری ڕاگرتنی دەوامی ڕۆژی پێنجشەممەی دەرنەکردووە. 



PM:10:19:12/02/2025