مەشهەدانی گەیشتە تورکیا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە مەشهەدانی چەند دیدارێک لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و تاوتوێکردنی ئەو پێشهاتانەی لە ناوچەکەدا هەن. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا تاوتوێی فایلەکانی پەیوەست بە پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دامەزراوە یاسادانانەکان دەکات بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات. 



PM:08:55:16/02/2025