لە بەغداد سەربازێکی خانەنشینکراو کوژرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت" سەربازێکی خانەنشینکراوی وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕووداوێکی تەقەکردندا کوژرا". 

ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی (شەفەق نیوزی) ڕاگەیاندووە" چەکدارێکی نەناسراو هێرشیکردە سەر کارمەندێکی خانەنشینکراوی وەزارەتی بەرگری عێراق". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کارمەندە خانەنشینکراوە لە دایکبووی ساڵی (١٩٦٥)ە و ڕووداوەکەش لە ناوچەی حسەینییە لە ڕۆژهەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراق ڕوویداوە. 

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە بەهۆی ناکۆکی کۆمەڵایەتی نێوان هەردوولاوە بووە، هاوکات لە ئێستادا دەزگا ئەمنییەکان سەیری کامێرای چاودێری دەکەن بەمەبەستی گەیشتن بە تەقەکەرەکە و تائێستا دەستگیرنەکراوە. 



AM:12:05:02/03/2025