قاسم ئەعرەجی: چەک تەنها دەبێت لە دەستی حکومەتدا بێت

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند"حکومەت پێداگرە لەسەر ئەوەی چەک تەنها لە دەست حکومەتدا بێت"، جەختیش دەکاتەوە، عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و بەپێی بەرژەوەندییەکانی دەجوڵێتەوە.

قاسم ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سومەریە ڕایگەیاند"عێراق ولاتێکی سەربەخۆیە، بەپێی بەرژەوەندیەکانی دەجوڵێتەوە، مۆڵەت بە هیچ ولاتێک نادات دەستوەردانی تێدا بکات".

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق جەختیشی کردەوە لەوەی، حکومەتی عێراق پێداگرە لەسەر ئەوەی، چەک تەنها لە دەست حکومەتدا بێت.

 سەبارەت بە پەیوەندیەکانی بەغداد و واشنتۆنیش وتی"پەیوەندیی ستراتژی لە نێوان هەردو وڵاتدا هەیە و ناکۆکییان نییە".

ئەعرەجی وتیشی"هەڵوێستی فەرمی حکومەتی عێراق، ڕێزگرتنە لە ئیرادەی گەلی سوریا و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە، لە بارەی دواخستنی سەردانکەەی وەزیری دەرەوەی سوریا ئاشکرای کرد، وەزیری دەرەوەی سوریا داوای دواخستنی سەردانەکەی بۆ عێراق کردوە".

ڕاویژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە بارەی بەشداریکردنی ئەحەمەد شەرع وەک سەرۆک کۆماری کاتیی سوریا له لوتکەی عەرەبی له بەغداد وتی"عێراق بانگهێشتنامه بۆ کەسێک نانێرێت، ئەگەر توانای پاراستنی نەبێت".




PM:05:35:02/03/2025