سودانی کوژرانی والی داعشی لە عێراق‌و سوریا راگەیاند


محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕۆژی هەینی ١٤ ی ئازار کوژرانی، عەبدوڵڵا مەکی والی عێراق و سوریای رێکخراوی داعشی راگەیاند.

سودانی لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی xبڵاویکردەوە" عێراقییەکان بەردەوامن لە سەرکەوتنە سەرنجڕاکێشەکانیان بەسەر هێزەکانی تاریکی و تیرۆردا، پاڵەوانەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، بە پاڵپشتی و هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توانیان تیرۆریست عەبدوڵڵا مەکی موسلێح ئەلرعیفەی ناسراو بە (ئەبو خەدیجە) کە پۆستی جێگری خەلیفەو، پۆستی والی عێراق و سوریا هەیە بکوژن.

دەشڵێت "ئەو تیرۆریستە بە یەکێک لە تیرۆریستە مەترسیدارەکانی عێراق و جیهان دادەنرێت".

سودانی پیرۆزبای ئەو سەرکەوتنە لە هێزە ئەمنییەکان و عێراقییەکان و ئاشتیخوازان دەکات.




PM:04:53:14/03/2025