سه‌رۆک هۆزی نه‌دا که‌ناوی شێخ فه‌لاحه ره‌خنه‌ی توند له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری کچه‌که‌زاکه‌ی سه‌دام ده‌گرێت و ده‌ڵێت" زیاده خه‌رجیه‌کی زۆری تیاکراوه له‌کاتێکدا عێراقییه‌کان باری ژیانیان خراپه".
ئه‌مرۆ ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی بنا کچه‌که‌ی ره‌غده‌ی سه‌دم حسێنه له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردون سازده‌کرێت و به‌یه‌کێک له ئاهه‌نگه گه‌وره‌کانی ئه‌و وڵاته داده‌نرێت، سه‌رۆک هۆزه‌که‌ی خێڵه‌که‌ی سه‌دم که‌ناوی فه‌لاحه ره‌خنه‌ی توند له ئاهه‌نگه‌که ده‌گرێت و ده‌ڵێت" له‌کاتێکدا ئه‌مه زیاده خه‌رجییه ده‌کرێت، هاوڵاتیانی عێراق له‌م سه‌رمای زستانه‌دا له ئاواره‌یی له‌ژێر خێمه‌دا ده‌ژین".
ئه‌و سه‌رۆک هۆزه که‌ناوی فه‌لاحه ده‌پرسێت" ئایا له‌جێگای خۆیدا بوو وێنه‌ی شه‌کراو خواردنه‌که‌ی بڵاوبکرایه‌وه ئه‌و هه‌موو خه‌رجییه‌ی تیاکراوه، ئایا ئه‌مه هه‌ستی ئاواره‌کان و خێزانی شه‌هیدان له هه‌ولێر و تکریت و که‌رکوک و نه‌جه‌ف و حله بریندار ناکات.
ئه‌و سه‌رۆک هۆزه ده‌ڵێت "ده‌بوایه ئاهه‌نگێکی ئاسایی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی عێراقدا بکرایه‌ته‌وه، ئایا بیرتان چووه ئێوه عێراقین، ئایا بیرتان چووه چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر گۆڕی باپیر باپیره گهو‌ره‌شیان له تکریت ته‌قانده‌وه".
هه‌فته‌ی رابردوو له‌عه‌مان شه‌کراو خوردنه‌وه‌ی کچه‌که‌ی ره‌غده بوو، ئه‌مرۆش ئاهه‌نگه‌که‌یه‌تی.