کورد بڕیاری داوە گەر بۆ هەڵەبجە نەبێت بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکات


فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق بڕیاریان دا بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق ناکەن، کۆبوونەوەیەک نەبێت لەسەر بە پارێزگاربوونی هەڵەبجە.
 
 دانیشتنی ئەمشەوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە تێیدا دەنگ بە پڕۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە بدرێت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک دواخرا، ئەویش بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی نوێنەران.

فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بڕیاریان دا کە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەک ناکەن گەر پرسی بە پارێزگابوونی هەڵبجەی تێدا نەبێت.

دوێنێ شەویش لەبەر ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی بە پارێزگاکانی هەڵبجەی دواخست بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە.

هەر ئەمشەو چوار شەممە لە کۆتاییدا بڕیار درا کە کۆبوونەوە سازنەکرێت لەبەر تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامی پەرلەمان، کۆبوونەوەی داهاتووش خرایە دوای جەژنی رەمەزان.





PM:09:59:26/03/2025