وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕەتیکردەوە سەرۆک وەزیران دەستوەردانی لە دیاریکردنی ڕۆژەکانی جەژنی ڕەمەزاندا کردبێت و ناڕەزایەتیشی دەربڕی بەرامبەر بە هەندێک لە سیاسەتمەداران.
ئەمڕۆ دوشەممە باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند"قسەکردن لەسەر دەستوەردانی حکومەت یان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیاریکردنی بینینی مانگی هیلال و وادەی جەژن، درۆ و بێ بنەمایە".
دووپاتیشی کردەوە "سەرۆکی حکومەت باوەڕی بە دامودەزگا ئاینییەکان هەیە و کاردەکات بۆ پێدانی ماف و فەزای خۆیان لەم دۆخە تایبەتەدا، هەروەها خۆی لەو بابەتانە دووردەخاتەوە، بەو پێیەی ئەوان تاکە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتدارانی ئایینی و فەقهێ و دامەزراوە یاساییەکانن، بەو پێیەی ئەوان تاکە کەسن کە پەیوەندییان بە دانانی بەروار و پرسە یاساییەکانەوە هەیە. جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە هەموو بیربۆچوونەکان دەکاتەوە لە چوارچێوەی هەموو بۆچونەکەنی گەلی عێراق".