سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له باڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاشکرای ده‌کات که حه‌نان فه‌تلاوی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی جوانکاری ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر پاره‌ی حکومه‌تی عێراق.
سه‌رچاوه‌که بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی تورکی ئاشکرایکردوه که به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک له‌کابینه‌ی پێشووی حکومه‌تی عێراق که ناوی فه‌تلاوی تێدایه به پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری بۆ خۆی ئه‌نجامداوه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه جوانکارییه‌ی که بۆ فه‌تلاوی ئه‌نجامدراوه بڕی 85 ملیۆن دیناری تێچووه.
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریانه له‌م کاته‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ململانێیه‌ی که له نێوان باڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی‌و نوری مالیکییه‌وه دروستبوته‌وه.