بوشرا خەلیل، ژنە پارێزەری سەدام حسێنی سەرۆکی پێشوتری عێراق، کە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی عوکازی سعودی باس لەچەندین نهێنی ساتەوەختی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی سەدام حوسێن دەکاتو دهڵێت سهدام لهو باوهڕهدابوو دهبێتهوه به حاکمی عێراق و دهشڵێت سهدام لهو چاڵهدا دهستگیر نهکرا.
بوشرا سهبارهت به شێوازی گرتنهکهی له چاڵێکدا دهڵێت " ئهمریکیهکان چاودێری ئەو شوێنەیان کردبو و دەیانزانی کە لەوکاتەدا سەدام سەرقاڵی نوێژ کردن دەبێت، هەربۆیە لەکاتی نوێژکردندا بۆمبێکی غازی ئەعسابیان هەڵدا و سەرجەم ئەوانەی لە کێڵگەکەدابون، توانای جوڵە و راکردنیان نەما و دەستگیرکران، ئێستا دڵنیاتان دەکەمەوە، کە سەدام لەنێو ئەو چاڵەدا نەگیرا، بەڵكو ئەمەریکییەکان بردیانە نێو چاڵەکەو لەوێ وێنەیان گرت تاوەکو وای نیشان بدەن لەو چاڵەدا گیراوە، چونکە ئەمەریکییەکان فیلمێکی هۆڵیودییان لەسەر ئەو چیرۆکە دروست کردوە، وەک چۆن لە یۆگسلاڤیا و ڤێتنام و چەندین دۆسییەی تر لە جیهاندا کردویانە، دەیانویست وێنەی سەدام حوسێن ناشرین بکەن لە عێراق، چونکە دەیانزانی بەهێزە".
سهبارهت به دواین دادگایشی دهڵێت " تێبینی ئەوەم کرد کە سەدام بڕوای وایە کە دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵات، تەنانەت بەیاننامەی یەکەمی بۆ گەڕانەوە ئامادەکردبو، ئەوەشی کە بینیم و بیستم، ئەمەریکییەکان قسەیان لەگەڵ سەدام دەکرد بۆ ئەوەی کات بەدەست بهێنن و رێگری بکەن لەبڵاوبونەوەی سەرجەم ئەو وەرەقانە ".