بە بڕیاری سودانی هێزەکانی عێراق کە له پاكستان به‌هۆی مه‌شق و راهێنانه‌وه له‌و وڵاته‌دا بوون، بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان هیند و پاکستان، دەکشێندرێنەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوی نوسینەگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەهۆی تەشەنەسەندنی گرژییەکانی نێوان هیند و پاكستان، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی ژمارەیەک ئه‌فسه‌ری دا كه له پاكستان به‌هۆی مه‌شق و راهێنانه‌وه له‌و وڵاته‌دا بوون.
هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و فه‌وجه ٥٠٠ كه‌س ده‌بێت به پله‌ی سه‌ربازی جیاجیا، ئه‌مانه فه‌وجی دووی سه‌ربه لیوای ٦٦ی فرقه‌ی دووه‌می هێزه تایبه‌ته‌كانن كه ماوه‌یه‌كه بۆ مه‌شق و راهێنان له پاكستانن.".
ئاماژەبەوەشدراوە کە ئه‌و هه‌نگاوه له پێناو سه‌لامه‌تیی كادرانی هێزه‌كانی عێراقه، بۆ به‌دوورگرتنیان له‌و بارودۆخه‌ی كه ئێسته پاكستان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ. هه‌روه‌ها ته‌واوی رێكارییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه ئاماده كراوه.