کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" نزیکەی یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار دەنگدەر تۆمارەکانیان نوێکردۆتەوە".
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژرادنەکانی عێراق خشتەیەکی ئاماری بڵاوکردووەتەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە تۆمارەکانیان نوێکراوەتەوە لە تەواوی عێراقدا گەیشتووەتە ١ ملیۆن و ٢٩٢ هەزار و ٤٥ کەس کە پارێزگای نەینەوا بە ٢٠١ هەزار و ١٨٦ تۆمار پلەی یەکەمی گرتووە، دوای ئەو بەغداد ١٣٧ هەزار و ١٢٢، دواتر بەغداد/کەرخ بە ١٢٧ هەزار و ٧٠٢ تۆمار.
هەر بەپێی خشتەکەی کۆمیسیۆنی عێراق، هەولێر لە پلەی چوارەمدا دێت بە ٩٥ هەزار و ٤١٧ تۆمار، پاشان پارێزگای سەلاحەدین بە ٧٤ هەزار و ٨٠٨ تۆمار و دوای ئەوانیش ئەنبار و کەرکوکن.
خشتەی ئامارەکەی کۆمسیۆنی باڵای عێراق بەمشێوەیەیە: