یاریدهدهری سهرۆك حکومەتی هەرێم لەبارەی کێشەی مووچەوە لەگەڵ بەغدا رایگەیاند" هەولێر و بەغدا چاوەڕێی ئەمری وەلائی دادگای فیدراڵین بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە"، ئەوە لەکاتێکدایە سودانی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ بۆ روونکردنەوەی هەڵوێستی خۆیان لەگەڵ باڵوێزی وڵاتان لە بەغدا کۆبووەوە.
رێباز حەملان، یاریدهدهری سهرۆكی حکومەت بە میدیاکانی راگەیاند کە فشارێکی زۆر لەسەر بەغدا هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەو ناردنی مووچە.
هەرچەندە رۆژانی جەژن دوێنێ سێ شەممە لە بەغداش کۆتایی هات، بەڵام ئەو پێنج دادوەرەی بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چووبوونە مەککە، یەکێکیان سەرۆکی دادگاکەیە. بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆ، پێویستە هەموو دادوەرەکان ئامادەبن بۆ بڕیاردان لەسەر هەر داواکاری و سکاڵایەک ئامادە بن.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمرۆ لەسەر داوای وەزیری نەوتی عێراق لە بەغدا سودانی لەگەڵ باڵوێزی وڵاتان کۆبوونەوەو هەڵوێستی خۆیان روونکردەوە لەسەر کێشەکانی نێوان بەغداو هەولێر لە بواری نەوت و غاز و نەناردنی مووچە.
لەو کۆبوونەوەیەدا سودانی رایگەیاندووە" لە ساڵی ٢١ی ئازاری ساڵی ٢٠٢٣ ەوە هەناردەی نەوت ڕاگیراوە، بەڵام حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم ڕۆژانە ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی بە تانکەر فرۆشتووە و ساڵانە بودجەیەکی زەبەلاحی لەبەردەستدا بووە، بەڵام ئەم داهاتەی نەگەڕاندووەتەوە بۆ بەغداد، کە ئەمە بنەمای جێبەجیکردنی یاسای دادگای فیدڕاڵی بووە".
سودانی لە کۆتایدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەپشت بەستن بەو داتانەیە، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڕیووە.