کەشناسی: لە نۆ پارێزگای عێراق پلەی گەرمی دەگاتە نیوەی کوڵان

ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە کە تیایدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە نۆ پارێزگا دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە" سبەی هەینی ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی ساماڵ دەبێت، پاشنیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکاندا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەرزدەبێتەوە کە لە بەغدا، و بەسرە،و واست و بابل و میسان و زیقار، و دیوانیە و موسەننا و نەجەف دەگاتە ٤٩ و لە کەربەلا و دیالە ٤٨ پلەی گەرمی و لە سەڵاحەددین و ئەنبار و کەرکوک ٤٧ پلەی گەرمی و لە سلێمانی ٤٢ پلە و لە نەینەوا ٤٦ پلە و لە دهۆک ٤١ پلە و لە هەولێر ٤٤ پلەی سەدی دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ رۆژی شەممە کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەگشتی هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە بەگشتی ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبن، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور بەرزدەبێتەوە.



PM:01:14:12/06/2025