دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق: بەهۆی مەترسی داخستنی ئاسمانی عێراق درێژکراوەتەوە

بە هۆی گرژییەکانی نێوان وئیسرائیل و مەترسی لەسەر ناوچەکە و بەتایبەتی عێراق هێشتا ئاسمانیی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان داخراوە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق دەڵێت" ئەمڕۆ بڕیار لە چارەنووسی ئەو گەشتانە دەدەن".
 
جیهاد دیوان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق رایگەیاند کە " بەهحی گرژییەکان ڕاوەستانی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان تا کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ درێژ کرایەوە".

جیهاد دیوان وتیشی"ئێستا دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە گفتوگۆ و راوێژدایە. دەکرێ کاژێرێکی دیکە بڕیاری پێویست بدرێت؛ یان ئاسمانی عێراق بکرێتەوە یان داخستنەکە درێژ بکرێتەوە بۆ کاتێکی نادیار".

ئاماژەی بەوەشکرد کە تاوەکو ئێستا ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتی فڕۆکەوانی داخراوە.
 
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، رۆژی هەینی ١٣ حوزەیرانی ٢٠٢٥ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی "بەهۆی بارگرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکە و بۆ پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران، راگرتنی تەواوی گەشتی ئاسمانی لە هەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق و داخستنی کاتیی ئاسمانی وڵات بەردەوام دەبێت."




PM:12:10:14/06/2025