سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەش كرد

سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەش كرد و داوای خانەنشینکردن دەکات، هەندێک سەرچاوە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی بۆ جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی لەلایەن سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراقەوە دەگەڕێتەوە

ئەمڕۆ جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق داوای دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی كردوە.

بەپێی زانیارییەكان هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی دادگای فیدراڵی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی لەلایەن سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراقەوە داوایەكی جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای فیدراڵی ڕەتكراوتەوە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی سیاسی و یاسایی. هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە خۆی خانەنشین دەکات.

دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی دادگای فیدراڵی عێراق دوای ئەوەدێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لەسەر ناكۆكبون لەسەر چەند پرسێك، شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای فیدراڵی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش كرد.




PM:02:17:23/06/2025