گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دەستیان پێكردەوە

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراق، دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگەیاند و دەڵێت" ئەمڕۆ دوبارە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی عێراق، دەستیان پێكردوەتەوە".

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانیی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە" دوای ئەوەی بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نیشتمانیی و نێودەوڵەتییەكان، هەڵسەنگاندنێكی گشتگیر بۆ دۆخی ئەمنی كرا، ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی عێراق، دەستیان پێكردوەتەوە".

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە، بەنگین ڕێكانی، سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانیی عێراق ڕایگەیاندوە، دوای ئاساییبونەوەی دۆخی ئاسایش، بڕیاری دوبارە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دراوە.

سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی ئاماژەی بەوەش داوە، دوبارە كردنەوەی كایەی ئاسمانی عێراق، یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزكردنی پێگەی جوگرافیای وڵات وەك ڕێڕەوێكی ئاسمانیی ستراتیژی كە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەیەكەوە دەبەستێتەوە...



PM:12:13:24/06/2025