کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند" وادەی تۆمارکردنی لیستی بەربژێرەکان درێژ ناکرێتەوە و سبەى کۆتا وادەیە".
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردوەتەوە، سەرەڕای گفتوگۆی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و داواکاری بۆ درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی لیستی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام وادەکە درێژناکرێتەوە.
وەک کۆمسیۆن ئاماژەی پێکردوە؛ وادەی تۆمارکردنی لیستی بەربژێران لە ٢٥ی ئایارەوە دەستیپێکردووە و تا سبەی ٢٦ی حوزەیران دوا وادەیە.
وا بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەند مانگێکە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە.