مەشهەدانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مەحمود مەشهەدانی، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی کە چەند ڕۆژێک دەخاێنێت، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانەکە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی کاری هاوبەشی پەرلەمانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا دێت، بۆ خزمەتکردنی گەلانی ناوچەکە. 



PM:10:15:30/06/2025