ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە مانگی ئایاردا زیاتر لە ٣٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە وڵاتانی ئۆپێک هاوردە کردووە، عێراقیش گەورەترین هەناردەکاری وڵاتانی ئەندامە.
بەپێی ڕاپۆرتی مانگانەی ئیدارەی وزەی ئەمریکا، ئەمریکا لە مانگی ڕابردوودا ٣٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک هاوردە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لە پێشەنگی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک بوو کە زۆرترین نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە و گەیشتووەتە ٦ ملیۆن ٩٥١ بەرمیل، لە دوای ئەویش نەیجیریا دێت بە ٦ ملیۆن و ٨٠٣ بەرمیل، دواتر سعودیە بە بە ٦ ملیۆن ە ٢٠٨ بەرمیل پلەی سێیەمی گرتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو وڵاتە ئەندامانەی کە ماونەتەوە کۆنگۆ، ئێران و گابۆن، لە مانگی ڕابردوودا هیچ نەوتێکیان بۆ ئەمریکا هەناردە نەکردووە.