حەشدی شەعبی: چاوپۆشی لەكەس ناكەین

حەشدی شەعبی ڕایگەیاند'' لەژێر چەتری دەوڵەت و سەرکردایەتیە شەرعییەكەیدا کاردەكەین''

لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە بەغدا لە نیوان هێزێکی حەشدی شەعبی و هێزەئەمنییەکان شەڕ دروست بوو، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێگدا، بڵاویکردەوە'' حەشدی شەعبی چاوپۆشی ناكات لە هیچ تاکێک  فەرمانەکان یان رێکارە ئەمنییەکان پیادەكراوەكان پێشێل بکات.''

ئاماژە بەوەشکراوە، حەشدی شەعبی بۆ ئەوە هاتووە قەڵغانێک بێت بۆ نیشتمان و درێژکراوەی دامەزراوە ئەمنییە فەرمیەكانە، لەژێر چەتری دەوڵەت و سەرکردایەتی شەرعیدا کاردەكات و ەر کارێکی تاکەکەسی یان بە کۆمەڵ، لەم چوارچێوەیە لابدات، بە پێشێلکردنی یاسا دادەنرێت.




AM:12:07:28/07/2025