دەسەڵاتی کەشناسی عێراق پێشبینی کرد، کە پلەکانی گەرما جارێکیتر بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و شەپۆلی خۆڵبارینیشی تێدەکەوێت.
دەسەڵاتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لەڕۆژی شەممەوە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور و باشوور ی عێراق هاوشێوە دەبن، لە ناوچەی ناوەڕاستیش بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەڕۆژی یەک شەممەوە شەپۆلێکی خۆڵبارینیش زۆربەی ناوچەکانی عێڕاق دەگرێتەوە.
هاوکات سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی، ڕایگەیاند" پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ هەینی زریانێکی تۆز و خۆڵ لە سووریاوە ڕوو لە ڕۆژئاوای عێراق بکات، هاوکات خێرایی با لە بیبانەکان، وادەکات تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار بەرز ببێتەوە.