مەرج بۆ خۆپێشاندان و کۆبوونەوەی جەماوەری دادەنرێت

پەرلەمانی عێراق سبەی کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەک دەدات کە بە گوێرەی پرۆژەیاساکە مەرج بۆ خۆپێشاندان و کۆبوونەوەی جەماوەری دادەنرێت.  

بە گوێرەی خشتەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڕیارە سبەینێ شەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر پێنج پرۆژەیاسا ئەنجام بدرێت و تاوتوێی چوار پرۆژەی دیکە بکات. 
 
بەپێی خشتەکە پرۆژەیاسای ئازادیی رادەربڕین و کۆبوونەوە و خۆپێشاندانی ئاشتییانە یەکێکە لەم پرۆژە یاسای دەنگی لەسەر دەدرێت و بە گوێرەی پرۆژەیاساکە مەرج بۆ خۆپێشاندان و کۆبوونەوەی جەماوەری دادەنرێت  بەجۆرێک خۆپێشاندان لە کاتژمێر ١٠ی شەو بۆ ٧ی بەیانی قەدەغە دەکرێت.

ئەم پرۆژە یاسایە لەلایەن رۆشنبیران و هێزە سیاسییەکان و کۆمەڵگای مەدەنی رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە.

هەروەها بەپێی پرۆژەیاساکە، ئەوانەی کۆبوونەوەی شوێنکەوتووانی ئایین و تایەفەیەکی دیاریکراو تێکدەدەن یان بانگەشە بۆ رقلێبوونەوە دەکەن، سزادەدرێن کە دەگاتە ١٠ ساڵ بەندکردن.





PM:04:44:01/08/2025