بانکی ناوەندی عێراق سەبارەت بە دەنگۆی ڕاگرتنی مامەڵە بە دۆلاری ئەمریکی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”سەرجەم ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە و مامەڵە بە دۆلار نەوەستاوە”.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی CBI_ بانکی ناوەندی عێراق، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندوە، ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگرتنی مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی لە بانکی بەغدا یان ڕاگرتنی یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بۆ حەواڵەی دەرەکی دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ هەوڵێکی لەو شێوەیە نییە.
بەپێی روونکردنەوەی بانکەکە، تەواوی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە باس لە ڕاگرتنی مامەڵەکردن بە دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە دەکەن لە بانکەکەدا .
ئاماژەیان بەوەشداوە، "بانکەکە بەشێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە کاردەکات، بەپێی ئەو ڕێنمای و ڕێسایانەی کە CBI پەیڕەوی لێدەکەن”.