عێراق؛ چوار ملیۆن و ١٠٠ هەزار زیارەتکاری بیانی بە شدارییان لە چلەی حسێنیە کردووە


وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاشکرایدەکات، ٤ ملیۆن و ١٠٠ هەزار زیارەتکاری بیانی بە شدارییان لە چلەی حسێنیە کردووە 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند'' زیاتر لە ٤ ملیۆن زیارەتكار سەردانی عێراقیان كردووە بۆ بەشداریكردن لە رێورەسمی چلە، زۆرینەی زیارەتکران لە ئێرانەوە هاتوون.'' 

رائید عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت'' عێراق پێشوازی لە ٤ ملیۆن و ١٠٠هەزار زیارەتكار لە شاندە بیانییەکانی بەشدار لە زیارەتی چلە كردووە، كە لە ١٤٠ رەگەزنامەی جیاواز بوون.''




PM:12:33:14/08/2025