عه‌بادی سەرجەم سكاڵاكانی سەر رۆژنامه‌نوسانی پوچەڵكردەوە
حه‌یده‌ر عه‌بادی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق لەفەرمانێكدا سه‌رجه‌م ئه‌و سكاڵایانه پوچه‌ڵ كردەوە كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له دژی رۆژنامه‌نوسان بۆ دادگاكانی به‌رزكردبووەوە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ده‌ریكردووه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانی كردووه سه‌رجه‌م سكاڵاكانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن له دژی رۆژنامه‌نووسان بكێشرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش له روانگه‌ی په‌رۆشی عه‌بادی بۆ ئازادیی راده‌ربڕٍین و پشتیوانیكردن له رۆژنامه‌گه‌ری كه به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م داده‌نرێت.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق داوای له سه‌رجه‌م مێدیا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسان كرد له ئاستی به‌رپرسیارێتیی وشه‌كانیان بن به‌ره‌و بنیادنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی كه حكومه‌ت هه‌وڵی بۆ ده‌دات.
به‌یاننامه‌كه داواشی له رۆژنامه‌نووسان كردووه كه بۆچوونه‌كانیان به‌جۆرێك بێت كه ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بۆ عیراقییه‌كان فه‌راهه‌م بكات و رۆڵ بگیڕێت له یه‌كڕیزی و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی خاكی وڵات‌دا.
PM:01:32:18/12/2014