سێ ئه‌فسه‌ره باڵاکه‌ی موسڵیان دا به‌ده‌ست داعشه‌وه له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌دا ده‌ستیان به جنێودان به‌یه‌کتری کردووه.
لیژنه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به ڵێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌دانی موسڵ ئاشکرایان کرد که لێکۆڵینه‌وه‌یان له جێگری سه‌رۆکی ئه‌رکانی پێشووی سووپای عێراق عه‌بود کهنبهرو سه‌رۆکی هێزی پیاده‌ی عێراق عه‌لی غه‌یدان و به‌رپرسی پۆلیسی فیدراڵی موحسن که‌عبی کردووه‌و، لێکۆڵینه‌وه‌کانیان 33 ئه‌فسه‌ری تری پایه به‌رز ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له لیژنه‌که ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووه که له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا ئه‌و سێ به‌رپرسه باڵایه هه‌ریه‌که‌و شکستی پارێزگای موسڵی ده‌خسته سه‌رشانی ئه‌وی تریان و له‌کاتی لێپرسینه‌وه‌دا جنێوی سووکیان به‌یه‌ک ده‌داو گه‌یشته ئه‌وه‌ی په‌لاماری یه‌کتر بده‌ن.