بە هۆی کەشوهەواوە دوو پارێزگا پشووی ڕاگەیاند


هەردوو پاریزگای موسەنا و دیوانیە، بە هۆی ناجێگری کەشوهەواوە بڕیاردرا سبەی بکرێتە پشوو.

چوار شەممە، ١٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، هەردوو پاریزگای موسەنا و دیوانیە لە عێراق، بە هۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا و پێشبینیەکانی باران بارینی بە لێزمە و مەترسی دروستبوونی لافاو، بڕیاردرا سبەی پێنج شەممە بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکان، چاوەڕوان دەکرێت پارێزگاکانی زیقار و میسان و بەسڕەش بە هەمان شێوە پشوو ڕابگەیەنن. 

لە چەند ناوچەیەکی نەجەف و کەربەلا ئامادەکاری بۆ ئەگەری لافاو دەکرێت.

دوای ئەوەی ٧ تا ١١ ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارینی چڕ ناوچەکەی گرتەوە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند کە شەش کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لە دەستداوە. 




PM:08:31:17/12/2025