سووپای عێراق پاشئه‌وه‌ی له رێگای فڕۆکه‌وه هیزێکی له فرۆکه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر داگرت، ئه‌مرۆ ناچار له‌رێگای فرۆکه‌وه هێزه‌که‌ی کشانده‌وه به 8 کوژراو 12 برینداره‌وه.
سووپای عێراق سێ رۆژه به‌هێزێکی 153 که‌سیه‌وه به پێشکه‌وتووترین چه‌که‌وه فرۆکه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ری ( رژئاوای موسڵ ) ئازاد کرد‌و به‌درێژای ئه‌و سێ رۆژه هه‌وڵی دا چه‌ند شوێنیکی نزیک فرۆکه‌خانه‌که بگرێت، به‌ڵام شکستی هێناو له‌و سێ رۆژه‌دا 8 سه‌رباز کوژراو 12 تریشیان بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌مرۆ کاتژمێر 2:30 سووپای عێراق له ڕێگای فرۆکه‌وه ئه‌و هێزه تایبه‌ته‌ی کشانده‌وه‌و به‌مه‌ش ئه‌مه دووه‌مجاره سووپای عێراق ئه‌و فرۆکه‌خانه‌یه بدات به ده‌ست چه‌کدارانی داعشه‌وه.
ئه‌مرۆ 24 کانوونی یه‌که‌م سپی میدیا له‌هه‌واڵێکیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که سووپای عێراق، هه‌وڵی زۆری دا له ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه فیرقه‌ی زرێپۆشی 110 بنێرێت بۆ کۆمه‌ککردنی ئه‌و هێزه، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشت.