دوازدە بەروبومی کشتوکاڵی هاوردەکردنیان قەدەغە دەکرێت


کشتوکاڵی عێراق بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و ڕێگریکردن لە بەرزبونەوەی نرخەکان، هاوردەکردنی ١٢ جۆر بەروبومی کشتوکاڵی و پەلەوەریی قەدەغەکرد.

شەممە، ٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، سیاسەتی هاوردەکردن لەسەر بنەمای ساڵنامەی کشتوکاڵیە و بە پێی کەم و زۆری بەرهەمەکان نوێ دەکرێتەوە، لە پێناو بەردەست بوونی بەرهەمەکان و کۆنترۆڵکردنی بەرزبونەوەی نرخیان.
ئێستا هاوردەکردنی ئەم بەرهەمانە قەدەغەکراوە، چەوەندەر، شێلم، کاهو، کولەکە، کەلەرم، باینجان، پەتاتە، قەڕانابیت، هێلکەی مریشک، مریشک، هەنگوین و خورما. 

لە کۆتایدا باس لەوە کراوە لە ئێستادا هاوردەکردنی تەماتە ئاساییە و لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمە خۆماڵیەکە قەدەغەدەکرێت.





PM:03:12:27/12/2025