داعش لە ئەنبار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە

چەكدارانی داعش لە پارێزگای ئەنبار‌و لەو ناوچانەی خەڵكی مەدەنییان تێدابووە گازی كیمیایی كلۆری بەكارهێناوە.

كەناڵی "رەشا تودەی" روسیا لە هەوڵێكدا رایگەیاند چەكدارانی داعش لە چەندین شوێنی نیشتەجێی خەڵكی مەدەنی لە پارێزگای ئەنبار چەكی كیمیایی هەڵگری گازی كلۆری بەكارهێناوە.

پێشتریش هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە چەكدارانی داعش لە شەڕی كۆبانێ‌و چەكی گازی كلۆریان دژی شەڕڤانان‌و خەڵكی كۆبانێ بەكارهێنابوو.



PM:03:38:25/12/2014