وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری برینداربوون لە ڕووداوەکانی شەوی سەری ساڵی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە تەنها لەو شەوەدا ٥٦٧ کەس برینداربوون.
پێنج شەممە، ١ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، دکتۆر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند " دامەزراوە تەندروستییەکان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق ٥٦٧ برینداریان تۆمارکردووە، کە بەهۆی ڕووداوی جۆراو جۆرەوە لە شەوی سەری ساڵدا برینداربوون، لەو ژمارەیەش، ٣٠٠ کەسیان بە هۆی یارییە ئاگرینەکانەوە، ٤٣ کەسیان بە هۆی تەقەکردن، ١٣٨ کەسیش بە ڕووداوی هاتوچۆ و ٨٦ کەسی تر بە ڕوداوی دیکە برینداربوون".
بە پێی زانیارییەکانی ئەو وتەبێژە ئەو ژمارەیە هی سەرجەم پارێزگاکانی عێراقە و برینی بەشێکیان سەختە و لە ژێڕ چاودێری و چارەسەردان.