سەرچاوەیەک لە سەرۆک هۆزەکانی قەزای هیتەوە لەرومادی رایگەیاند " داعش داوای لە خەڵک کردووە کە پەیوەندی بکەن بەریزەکانی داعشەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق".
ئەو سەرچاوەیە کە بەشەفەق نیوزی راگەیاندووەو لەبەر پاراستنی گیانی نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات، وتوویەتی" ئەو بڕیارە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دەتوانن چەک هەڵبگرن و هەرکەسێکیش رەتیبکاتەوە ٨٠ جەڵدەی لێ دەدرێت".
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ئەو بڕیارە دوای ئەو ژمارە زۆرە لە کوژراوانی داعش دێت کە لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لێیان کوژراوە.