نێردەی ترەمپ: پێداچوونەوەی ورد بۆ مامەڵە داراییە گوماناوییەکانی عێراق دەکەین

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، ڕایگەیاند'' ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەڵمەتێکی فراوان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و قاچاغچێتی لە عێراق دەستپێدەکات و سزا بەسەر ئەو لایەنانەدا دەسەپێنێت کە تێوەگلاون''

 
مارک ساڤایا، پێنجشەممە ١٥ی کانونی دووەم، ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و فەرمانگەی چاودێریکردنی سەروەت و سامانی بیانی) ئەنجامداوە. 

ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتی بووە لە تاوتوێکردنی چاکسازی لە بانکە حکومی و تایبەتەکانی عێراق، بەهێزکردنی حوکمڕانی دارایی و چەسپاندنی لێپرسینەوە و داڕشتنی پلان بۆ سزادانی ئەو تۆڕە "زیانبەخشانەی" کە سەروەریی دەوڵەت و پاکێتی دارایی عێراق لەبار دەبەن.

نێردەکەی ترەمپ جەختی کردەوە کە ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ هەموو ئەو تۆمار و مامەڵە داراییانەی گومانیان لێدەکرێت. وەک کۆمپانیا و کەسایەتییە تێوەگلاوەکان لە قاچاغچێتی و سپیکردنەوەی پارە.

هەروەها، گرێبەست و پڕۆژە داراییە ساختەکان و ئەو سەرچاوە داراییانەی کە بۆ پشتگیریکردنی چالاکییە تیرۆریستییەکان بەکاردەهێنرێن.




AM:10:23:15/01/2026