سودانی بۆ شەرع: مافەکانی هەموو چین و توێژەکانی گەلی سوریا مسۆگەر بکرێت


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ  ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریاوە ئەنجامدا، لەو پەیوەندییەکەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتەکانی سوریا و ئاستەنگە ئەمنییەکانی کرد.

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سودانییەوە دەرچووە و سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە پابەندبوونی عێراق کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سوریا، هەروەها جەختی لە گرنگی پشتبەستن بە گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان .

هەروەها سودانی جەختی لە زامنکردنی مافەکانی هەموو چین و توێژەکانی گەلی سوریا و پاراستنی یەکڕیزیی خاکی سوریا و سەروەری دەوڵەت کردووەتەوە.

لای خۆیەوە سەرۆکی سوریا جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە، هەوڵ و کردەوەکانی حکومەتی عێراقی لەو بارەوە بەرز نرخاند، هەروەها ئاماژەی بە پتەوکردنی هەماهەنگیی دووقۆڵی نێوان عێراق و سوریا کرد، بەتایبەتی لە بواری ئاسایش بۆ پاراستنی سنوورەکان و بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی ڕێکخراوی "تیرۆریستی داعش".




PM:11:03:20/01/2026