سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند كە یەكێك لە فەرماندەكانی لەشار سامەرای عێراق لەشەڕ لەگەڵ داعشدا كوژرا.
سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە "حەمید تەقەوی" فەرماندەی پێشووی قەرارگای رەمەزانو یەكێك لەفەرماندە باڵاكانی سوپا لە شاری سامەڕای عێراق لەشەڕ لەگەڵ داعش كوژرا.
پێشتر رێكخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران
ئاشكرایكردبوو كە زیاتر لە 7 هەزار هێزی سوپای قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەعێراقدان.