رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌یه‌وێت هه‌رچی شارستانیه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه نه‌یهێڵیت، سه‌ره‌تا له که‌نیسه‌و مه‌زاره ئاینیه‌کانی ئێزیدیه‌کانه‌وه ده‌ستیپێکرد، ئێستا هاتۆته سه‌ر مزگه‌وته‌کان، له یه‌ک رۆژدا دوو مزگه‌وتی ناوداری موسڵی ته‌قانده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشی کوردی به سپی میدیای راگه‌یاند " ئه‌مرۆ چه‌کدارانی داعش هه‌ردوو مزگه‌وتی عه‌جیل یاوه‌ر له‌گه‌ڕه‌کی ته‌یه‌ران و، مزگه‌وتی سوڵتان وه‌یسیش له گه‌ڕه‌کی فاروق ته‌قانده‌وه".
زۆرێک له مزگه‌وته‌کانی موسڵ مزگه‌وتی زۆر کۆن و مێژووین و به‌شێکی مێژووی شارستانیه‌تی ئه‌و شاره‌و شارستانیه‌تی ئیسلامیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵگرتووه.
به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌که‌ی سپی داعش رایگه‌یاندووه که چه‌ندین مزگه‌وتی تری به‌بیانویی جیا جیا له رۆژانی داهاتوودا ده‌ته‌قێنێته‌وه.