وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاریداوە بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە ڕێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە.
چوار شەممە، ٤ ئادار ٢٠٢٦، بەرپرسێک لە کۆمپانیای نەوتی باکور بە میدیاکانی ڕاگەیاند "وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیارەکەی بۆ کۆمپانیای نەوتی باکور ناردووە کە هەناردەی نەوتی بەرهەمهێنراوی کەرکوک بکەین بۆ بەندەری جەیهان".
ئەوە بەرپرسە ئەوەشی وتوە کە "هەرچەندە بڕیارەکە گەیشتووە، بەڵام دەستپێکردنی هەناردەی نەوتی کەرکوک کاتی دەوێت، چونکە زۆر دەمێکە قوفڵی سەر بۆرییە نەوتییەکان بەکارنەهاتوون و نەکراونەتەوە، ڕەنگە لەکاتی کردنەوەیاندا بشکێن، بۆیە کاتمان دەوێت".
بە پێی زانیارییەکان لەبەرئەوەی وەزارەتی نەوت بڕیارەکەی ناردووە، "بۆیە لە نزیکترین کاتدا هەناردەی نەوتی کەرکووک دەستپێدەکات و دەتوانرێت ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە".
لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ هەناردەی نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهان ڕاگیراوە و نەوتەکەی لە پاڵاوگەکان دەپاڵێورێت و بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەکاردەهێنرێت.