دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ئاشکرایکرد کە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێری دیکە دەوەستێندرێن بە هۆی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە.
سێ شەممە، ١٠ ئاداری ٢٠٢٦، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ڕایگەیاند "داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ٧٢ کاژێری دیکە درێژ کرایەوە. درێژکردنەوەکە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ئادارەوە دەستپێدەکات تاوەکو هەمان کاتژمێری رۆژی هەینی ١٣ی ئادار".
لە ٢٨ی شوباتەوە ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکاندا داخراوە، بەهۆی دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.