رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی لە عێراق رفێنرا

ئەمڕۆ رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی بە ناوی شێڵی کیتلۆسۆن لە بارودۆخێکی تەمومژاویدا لە لە بەغدا رفێنرا.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، كچە رۆژنامەنووسێكی بیانی لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لە بەغدا رفێنرا.

دەشڵێت: ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی شێلی کیتلسۆن لە بەغدا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێنراوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

ئەوەشی خستەڕوو، یەكێك لە تۆمەتبارانی ڕفاندنی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەستگیركراوە.

راشیگەیاند، هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە بۆ ئازادكردنی ڕۆژنامەنووسەكە و دەستگیركردنی ڕفێنەرەكان.








PM:08:18:31/03/2026