هەیبەت حەلبووسی: هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت

هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا ڕایگەیاند'' دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.'' هۆشداریشی دا کە ناوی هەر پەرلەمانتارێک بڵاو دەکرێتەوە کە ئامادەی دانیشتنەکە نەبێت.

پێشتر سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان ڕێککەوتبوون لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ١١ی نیسانی ٢٠٢٦ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتیش لە دوایین کۆبوونەوەیدا جەختی لە گرنگیی جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە دەستوورییە کردووەتەوە وەک سەرەتایەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

بەڵام تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێکنەکەوتوون و پارتی سوورە لەسەر ئەوەی کاندیدەکە کۆدەنگیی کوردی لەسەر بێت یان لە ناو نوێنەرانی کورد لە بەغدا یەکلا بکرێتەوە لە کاتێکدا یەکێتی پێداگری لەسەر کاندیدەکەی خۆی دەکات کە نزار ئامێدییە.

ئەگەر تاوەکو وادەی دیاریکراو ئەم دوو لایەنە نەگەنە ڕێککەوتن ئەوا ئەگەری بەهێز ئەوەیە پارتی و یەکێتی بە دوو کاندیدی جیاوازەوە بچنە ناو دانیشتنی پەرلەمان.



PM:07:55:06/04/2026