فه‌تلاوی: ئێران هاوكاریی داعش ده‌كات

‌فه‌تلاوی
ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق حەنان فەتلاوی ئاشكری‌كرد، ئێران لە رێگەی بارزگانییەوە هاوكاری چەك‌و تەقەمەنی گروپی داعش دەكات.

بەپێی هەواڵێكی (الیوم الپامن) حەنان فەتلاوی  رایگەیاند، هەندێ‌ كۆمپانیا و بازرگانانی ئێران و سوری و توركی هەن بە چەك و كەرەستە و ئۆتۆمبێل هاوكاری چەكدارانی داعش دەكەن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشدا، رێكخراوی داعش لە لایەن وڵاتانی كەنداوە بازرگانیانی عێراق پارە وەردەگرێت و وەك مانگانەش بەسەر چەكدارەكانیدا دابەشی دەكات.



AM:11:59:06/01/2015