ئەمریکا ناردنی دۆلار و هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ عێراق ڕادەگرێت

ئەمریکا بڕیاری داوە ناردنی نەختینەی دۆلار بۆ عێراق بە شێوەیەکی کاتی ڕابگرێت. ئەم هەنگاوە وەک گوشارێکی ئابووری و سیاسی دەبینرێت بۆ سەر حکومەتی عێراق تا هەنگاوی جددیتر بنێت لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و کۆنترۆڵکردنی ئەو گرووپە چەکدارانەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج.

هاوکات لەگەڵ ڕێکارە داراییەکان، واشنتۆن کۆبوونەوەکانی هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ بەغدا هەڵپەساردووە. لایەنی ئەمریکی جەختی کردووەتەوە کە دەستپێکردنەوەی ئەم کۆبوونەوانە و ئاساییبوونەوەی ناردنی دۆلار بەندە بە ئاشکراکردن و ڕادەستکردنی ئەو لایەنانەی تێوەگلاون لە هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بنکەی پاڵپشتی لۆجستی لە بەغدا.




PM:03:41:20/04/2026