ئەمریکا سزا بەسەر چەند بەرپرسێکی عێراقدا دەسەپێنێت


رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە  و سەبارەت بە سزادانی چەند بەرپرس و کۆمپانیایەکی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بە هۆکاری "پەیوەندیان لەگەڵ ئێران".

پێنج شەممە، ٧ ئایار ٢٠٢٦، لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم لێپرسراوە باڵایەی عێراق رێگای داوە رۆژانە بە بڕی چەندین ملیۆن دۆلار نەوتی عێراق بە بارهەڵگر بگوازرێتەوە بۆ قاچاخچییەک، کە لەوێدا نەوتەکە لەگەڵ خاوی ئێرانی تێکەڵ کراوە.

ئەمریکا بەنیازە سزای دارایی بەسەر عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزیری نەوتی عیراقدا بسەپێنێت، "بەهۆی تێوەگلانی لە پڕۆسەی هاوکاریکردنی ئێران بۆ دەربازبوون لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان"، بڕیارەکەی گەنجینەی ئەمریکا لە ئەمڕۆ (پێنج شەمەوە) جێبەجێ دەکرێت.
هاوکات ئەوەش خراوتە ڕوو "ئەو بەرپرسە هاوکاری کردووە لە ساختەکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکاندا بۆ ئەوەی نەوتە تێکەڵاوەکە وەک بەرهەمێکی ١٠٠٪ عیراقی نیشان بدرێت و بەو شێوەیە لە بازاڕە جیهانییەکاندا ساغ بکرێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمریکا لە ماوەی رابردووشدا چەندین کەسایەتی و کۆمپانیا و بانکی بە هۆکاری سپیکردنەوەی پارە بۆ ئێران و هاوکاری "گروپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق" خستوەتە لیستی سزاکانەوە. 




PM:11:36:07/05/2026