رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە دامەزراندنی بنکەیەکی نهێنی سەربازی ئیسرائیل لە بیابەنەکانی نەجەف و کەربەلا.
شەممە، ٩ ئایار ٢٠٢٦، لە هەواڵەکەدا هاتووە "لە بنکەکەدا هێزی تایبەتی ئیسرائیلی و تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای جێگیر کردووە بە مەبەستی جوڵەپێکردنیان لە کاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لەسەر ئاسمانی ئێران یان هەر شوێنێکی دیکەی وەک عێراق، بنکەکە نهێنی بوو، تا ئەو کاتەی شوانێکی عێراقی بە چاودێریکردنی جوڵەی گوماناوی سەربازی هۆشداری دا".
رۆژنامە ئەمریکیەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "دوای ئەوەی هێزێکی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە چوونە شوێنەکە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان بۆردومانی ئەو هێزەیان کردووە، کە بەهۆیەوە سەربازێکی عێراقی کوژراوە".
لە ٢٨ شوباتی ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل جەنگیان لەگەڵ ئێران دەستپێکرد و لە ٨ نیسانەوە ئاگربەست راگەیاندراوە.