عێراق سەبارەت بە هێرشکردنە سەر سعودیە هاتە دەنگ


وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاندراوێکی سەبارەت بەو هێرشەدرۆنیەی لە لایەن سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە عێراقەوە کرایە سەر سعودیە بڵاوکردەوە.

دوو شەممە، ١٨ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە رێکارەکانی لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی وردەکاریی رووداوەکە، هیچ زانیارییەک لە رێگەی ئامێرەکانی بەرگریی ئاسمانی و راداری عێراقەوە تۆمار نەکراوە کە ئاماژە بە تێپەڕبوون یان هەڵدانی ئەو درۆنانە بدات لە ناو خاکی عێراقەوە".

"هەڵوێستی عێراق نەگۆڕە لە رەتکردنەوەی هەر هێرشێک کە وڵاتانی دراوسێ بکاتە ئامانج. ئێمە رێز لە سەروەری و ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتان دەگرین و هەر کارێک رەت دەکەینەوە کە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە یان زیان بە پەیوەندییەکانمان بگەیەنێت"، وەزارەتی دەرەوەی عێراق وا دەڵێت. 

عێراق داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعوودیە کرد کە هاوکارییان بکەن و "زانیارییەکان ئاڵوگۆڕ بکەن"، تا بگەنە زانیارییەکی ورد و راست کە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات بکات.

دوێنێ، ١٧ ئایار، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە، بلاویکردەوە لە "هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە رێگری لە سێ درۆن بکەن و تێکیانبشکێنن، دوای ئەوەی لە سنووری ئاسمانیی عێراقەوە هاتبوونە ناو وڵاتەکە و بە مافی خۆمانی دەزانین وەڵامی هێرشەکان بدەینەوە".




PM:05:07:18/05/2026