باڵوێزی بەریتانیا: میلیشیاکانی عێراق مافیان


لە لێدوانێکی بێپێشینەدا، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، عیرفان سدیق، وەسفی گرووپە میلیشیاکانی عێراقی بە "شێواز مافیا" کرد.

سدیق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە رۆژنامەی شەرق ئەلیەوسەت بڵاویکردۆتەوە، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی "لارەی نییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ (حەشدی شەعبی)" تەنها بەو مەرجەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا بن. هەروەها ئامادەیی لەندەنی دەربڕی بۆ "پێشکەشکردنی هاوکاری لە مامەڵەکردن لەگەڵ چەکی دەرەوەی دەوڵەت، بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتەکەی لە ئیرلەندای باکوور".

سدیق جەختی لەوە کردەوە "بڕیاری جەنگ تەنها لە دەسەڵاتی دامەزراوە شەرعییەکانی دەوڵەتدایە... و حکومەتی هەڵبژێردراو بەرپرسە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم بابەتانە، نەک هیچ کەسێکی تر".

هەروەها ڕەخنەی لە دەستێوەردانی ئێران گرت کە بە "فراوان و نایاسایی" وەسفی کرد لە کاروباری عێراقدا، و داوای لە حکومەتی نوێ کرد، بە سەرۆکایەتی عەلی ئەلزەیدی، کە سەروەری دەوڵەت بسەپێنێت. 

وتیشی: "ئێرانییەکان ڕێز لە سەروەری عێراق ناگرن و، هیوادارین حکومەتی نوێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکات".

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی بەریتانیا و ئێران، سدیق ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەو و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە ماوەی جەنگدا پاشەکشەی کردووە و، وتیشی کە باڵیۆزی ئێران دوودڵ بووە کاتێک پێشنیازی کۆبوونەوەی نێوانیان کراوە.




AM:09:24:27/05/2026