دەستەی دەستپاکی عێراق،
پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی گەورەی بۆ دزینی یەک تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار لە دوو
بانکی حکومی لە بەغدا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەستەی
دەستپاکی بڵاویکردەوە: "توانراوە هەوڵێکی دەستبەسەرداگرتنی یەک تریلیۆن و نیو
دینار لە دوو بانکی حکومی لە شاری بەغدا پووچەڵ بکرێتەوە."
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە،
لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا تۆڕێک دەستگیرکراوە کە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتوون و هەوڵیانداوە
حەوت چەکی بانکیی ساختە و گرێبەستێکی فرۆشتن بە بڕی ٦١٢ ملیار دینار تێپەڕێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە: گەڕان
و بەدواداچوونی هێزە ئەمنییەکانیش بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی دیکەی دۆسیەکە
بەردەوامە.