بەغداد..منداڵێک بە دوو سەرەوە لەدایک دەبێت

‌وێنەی منداڵەکە

لە نەخۆشخانەی یەرموک لە بەغداد منداڵێک لە دایک بووە کە یەک جەستەی هەیە و دوو سەر، لە ئێستادا تەندروستی دایکەکە و کۆرپەکە باشە.

شەممە، ٣٠ ئایار ٢٠٢٦، ئەمڕۆ لە حاڵەتیکی پزیشکی دەگمەندا لە بەغداد، کۆرپەیەکی لێکنووساو لە نەخۆشخانەی یەرموک بە نەشتەرگەرییەکی ورد لەدایکبوون، کۆرپەکە دووانەبوون، بەڵام بە یەک جەستە و دووسەرەوە دروستبوون.

بەرپرسانی نەخۆشخانەکە دەڵێن، لەپاش نەشتەرگەرییەکی چەند کاتژمێری توانیویانە منداڵەکە لە سکی دایکی دەربهێنن، و ئێستا تەندروستی هەردووکیان جێگیرە و سەلامەتن، بەڵام کۆرپەکە گوازراوەتەوە بۆ بەشی غودەج و لەژێر چاودێری پزیشکی تایبەتدان و بەبەردەوامی بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستیان دەکرێت.




PM:06:16:30/05/2026